پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌رمانی به‌میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له‌خۆی له‌عێراق داوه، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌مریكا ڕابگرن.
پێگه‌ی میدڵ ئێست ئای به‌ریتانی، له‌ڕاپۆرتێكدا ورده‌كاریی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خامنه‌یی بڵاوكردوه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌كردووه، خامنه‌یی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه دژی ئه‌مریكان كۆبوه‌ته‌وه فه‌رمانیداوه، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌مریكا ڕابگرن.
فه‌رمانه‌كه ڕوون و ڕاشكاو بوو، گوتی ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م هێرشه‌كانتان دژ ئه‌مریكا له عێراق ڕابگرن
یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی به‌شداربووه له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا له عێراق باس له بڕیاره‌كه‌ی خامنه‌یی ده‌كات و ده‌ڵێت “فه‌رمانه‌كه ڕوون و ڕاشكاو بوو، گوتی ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م هێرشه‌كانتان دژ ئه‌مریكا له عێراق ڕابگرن”.
به‌هۆی هێرشی میلیشیا شیعه‌كان له عێراق بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، واشنتۆن بڕیاریدت به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا كار به‌و بڕیاره نه‌كراوه.
كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی یه‌كێكه له‌و میلیشیایانه‌ی به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه، هه‌رزووش حزبوڵا پابه‌ندبوونی خۆی به فه‌رمانه‌كه‌ی خامنه‌یی ڕاگه‌یاند، به‌دوای ئه‌ویشدا بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با پابه‌ندی خۆی نیشانداوه.
یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی ئه‌و میلیشیایانه به‌میدڵ ئێست ئای وتووه “ئه‌مریكا به‌نیازبوون ڕای خه‌ڵكی عێراق دژ به ئێمه بجوڵێنن، بۆیه ئێمه‌ش بڕیارماندا ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مریكا پوچه‌ڵبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش له به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا گرنگتره”.
ده‌شڵێت “هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قامی عێراق و پارێزگاریكردن له حكومه‌ت و پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه‌یه، ئێستا سه‌رجه‌م هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیراوه”.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه میلیشیا شیعه‌كان له‌به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق مه‌به‌ستیان بووه واشنتۆن هانبده‌ن كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كه ببێته هۆكارێكی به‌هێز بۆ شكستهێنانی دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌كان كه نزیكه له ئێرانه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، ئێران تێگه‌یشت له قه‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌ڕێگه‌ی مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یه‌ندرا.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربووه له گفتوگۆی ئێرانییه‌كان له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی ئه‌مریكا له عێراق، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌و پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه له‌م دۆخه‌دا ئه‌مریكا به‌ئامانج نه‌گیرێت، چونكه ئه‌و وڵاته جدییه له جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی، هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكاش ده‌بێته هۆی كه‌وتنی حكومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ش به‌زیان بۆ ئێران و عێراقییه‌كان ده‌شكێته‌وه.
ئه‌مجاره خامنه‌یی په‌یامه‌كه‌ی خۆی له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌غدا نه‌گه‌یاندوه‌ته میلیشیا شیعه‌كان، به‌ڵكو وه‌ك میدڵ ئێست ئای ده‌ڵێت، سیان له فه‌رمانده‌ی میلیشیا شیعه‌كان له ئێران چاویان به خامنه‌یی كه‌وتووه، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران پێداگربووه له‌وه‌ی، هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كان دژی ئه‌مریكا كه ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مسته‌فا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی، ده‌بێت بوه‌ستێندرێت.