حكومه‌تی عێراق به‌گه‌وره‌ترین شانده‌وه‌ ده‌چێته‌ سێ وڵاتی ئه‌وروپا

پۆڵه‌تیك پرێس:
شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ده‌كات و كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ واژۆده‌كات.

میدیای عێراقی بڵاویكرده‌وه‌ ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی و به‌ یاوه‌ریی 20 وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای عێراق ده‌چنه‌ به‌رلین، پاریس و له‌نده‌ن.

یه‌كه‌مینجاره‌ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شاندێكی له‌و شێوه‌ فراوانه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكات، ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ واژۆكردنی كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتنه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌ ئه‌منی و ئابوورییه‌كاندا.

هاوكات له‌نێو شانده‌كه‌دا فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندامه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا