روونكردنەوەی لەسەر بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پارتی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات رایگەیاند، كۆنگرەی حزبەكەی لەو وادەیەی لە مانگی داهاتوو دیاریكراوە بەڕێوە دەچێت و گرنگە پێش هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق كۆنگرەكە ببەسترێت.

عارف روشدی راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆنگرە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و ئامادەكارییەكانیش كۆتاییان هاتووە.

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی وتی: ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لەوەی ئێستا بڵاوببێتەوە ئەوا بە پێی رێكاری نوێی تەندروستی كۆنگرەكە ئەنجام دەدەین.

باسی لەوەشكرد، لە كۆنگرەدا پێداچوونەوە و ئامادەكاری باش دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

روونیشیكردەوە، لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان لە گفتوگۆدان بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی، شاندی پارتی چەند جارێك سەردانی بەغدای كردووە و شاندی لایەنە سیاسییە عێراقییەكانیش دێن بۆ هەولێر، هەركات گەشتنە ئەنجام بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی ئاشكرا دەكەن.

بڕیاربوو ساڵی رابردوو كۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە كۆنگرەكە دواخرا و بڕیارە 26 ی ئایاری داهاتوو لە شاری دهۆك ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا