پۆڵەتیك پرێس
عێراق بەبەها 480 ملیۆن دۆلار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆكرد تاوەكو لە باشوری عێراق 96 بیرە نەوت هەڵكەنێت.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆیتەرز، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ گرێبەستێكی جێگیری بۆ دابینكردنی 750 هەزار تۆن نەوتی سووتەمەنی لە مانگێكدا لە مانگی نیسانەوە بۆ مانگی ئەیلول دابینكردووە.
بەگوێرەی هەواڵەكە، گرێبەستەكە بۆ ماوەی شەش مانگ دراوە بە دوو كۆمپانیای ئەمریكی و كۆمپانیایەكی بازرگانی نەوتی عێراقی.