سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق هەوڵەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە چڕ تر دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق هەوڵەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە چڕ دەكەنەوە، پەرلەمانتارێكی عێراقیش رایدەگەنێت، لە كۆبوونەوەی نێوان مستەفا كازمی و بەرهەم ساڵح و حەلبوسیدا باس لەوەكراوە ئامادەكارییەكان بۆ كارەكانی ئەو هەڵبژاردنە دەست پێبكەن.

مەریوان نادر پەڕلەمانتاری عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە كۆبونەوەی چەند رۆژی رابردووی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقدا باسیان لەوەكردووە بەپێی دەستوور ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكەن.

وتیشی، داواكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەهۆی فشاری شەقام و هێزە سیاسییەكانەوە بووە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە نوسینگەی كازمی رایگەیاند، سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆكی پەرلەمان رێككەوتنیان كردووە تاوەكو لە كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەماندا یاسای هەڵبژاردنەكان تێپەڕێنرێت.

لە ماوەی رابردودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرەتای مانگی شەشی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا