فەتوایەكی تایبەت بە فرۆشتنی كارتی دەنگدان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق لە 10ی مانگی داهاتوو، بەشێك لە هاووڵاتیانی عێراقی كارتی دەنگدانەكەیان بە بڕێك پارە دەفرۆشن، دەستەی باڵای فەتوای سونە لە فەتوایەكیدا دەڵێت، ئەو كارە حەرامە.

دەستەی باڵای فەتوای سونە لە عێراق لە فەتوایەكدا ئەوە دەخاتە ڕوو، هەر كەس كارتی دەنگدانەكەی بفرۆشێت پارەكەی حەرامە، چونكە ئەو كارتە تایبەتە بەمافی ئەو كەسە و جائیتر بەهەر هۆكارێك بێت ئەو كەسە ئەو كارتە بفرۆشێت پارەكەی حەرامە و دەچێتە چوارچێوەی پێشێلكردنی مافی تاكەوە.

دەستەی باڵای فەتوای سونە لە عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو: هەر كاندیدێك پەنا بۆ كڕینی كارتی دەنگدان ببات، ئەوە دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵییەوە و دەستەی نەزاهە دەبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكات و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش پێویستە ئەو كاندیدە لەپرۆسەی هەڵبژاردن دووربخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا