پۆڵه‌تیك پرێس:
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرده‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ نوری مالكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مالكی به‌شاندی هه‌رێمی گوتووه، هاوسۆزه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا.
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “پێویسته كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت” هاوكات داوای له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كردووه، هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌چوونی یاسایه‌ك بۆ دابه‌شكردنی سامانه سروشتییه‌كان به‌یه‌كسانیی.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چوار ڕۆژه له‌شاری به‌غدایه، له‌و ماوه‌یه‌دا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبی عێراق ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا گه‌یشتنی هه‌ردوولا به‌ڕێككه‌وتن به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.