پۆڵه‌تیك پرێس:
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، گرژى‌و ئاڵۆزى لێكه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
د. شاناز نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌پۆڵه‌تیك پرێسى ڕاگه‌یاند، له‌ئاكامى خۆپیشاندانه‌كانى شه‌وى ڕابردوو له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كه گرژى‌و ئاڵۆزى لێكه‌وته‌وه سێ كه‌س برینداربوون، وتیشى” دوان له‌برینداره‌كان ته‌ندروستیان جێگیرنه‌بووه‌و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار كراون له‌سلێمانى‌و ئه‌و نه‌خۆشه‌ى كه له‌نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش ماوه‌ته‌وه ته‌ندروستى جێگیره “.
ڕۆژى دووشه‌ممه، له‌چه‌ندین قه‌زا‌و ناحیه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا‌و چه‌ندین باره‌گاى حزبى‌و بیناى حكومی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێندران، له‌ئه‌نجامى دروستبونى ئه‌و گرژى‌و ئاڵۆزیانه‌ش چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانى.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی داوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد هێمنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان بپارێزن، هاوكات داوای له‌هێزه ئه‌منییه‌كان كرد خۆیان له‌به‌كارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران به‌دوور بگرن.
تا ئێستا دوو كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی پارێزگای سلێمانی كوژران، به‌ڵام ده‌گوترێت دوو كه‌سی دیكه‌ش كوژراون هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.