نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و چڕی دانیشتوان هەڕەشەن بۆ سەرهەڵدانی پەتای وشکەساڵی.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی خستووەتە سەر وشکەساڵی لە ساڵی 2021 دا   وەک مەترسییەک  کە لە ساڵانی داهاتووش جیهان دووچاوری دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی دابەزینی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە سەرەکیەکان لە تەواوی جیهاندا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ” لەگەڵ زیاتر گەرمبوونی زەوی کە مرۆڤ هۆکارەکەیەتی، نیگەرانییەکان بۆ سەرهەڵدانی وشکەساڵی زیادی کردووە بەتایبەت لەو ناوچانەی لە زۆربەی کاتدا ئاو تێیاندا کەمە”.

وشکە ساڵی لە دوو دەیەی ڕابردوودا زیانی بە یەک ملیار و 500 ملیۆن کەس گەیاندووەو بەشێوەیەکی گشتیش 124 تریلیۆن دۆلار زیانی بە ئابوری جیهانی گەیاندووە.

لەوبارەیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان مەمی مزۆتۆری دەڵێت، “کەمئاوی لە داهاتوودا کارەساتێکی جیهانییە کە بۆ بینینی پێویستی بە خەیاڵکردن نییە”.

وتیشی، “وشکەساڵی ڕەنگە ببێتە پەتای داهاتووی جیهان و هیچ ڤاکسینێکیشمان نابێت بۆ چارەسەرکردنی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا