ئاگادارییەک لە بەرگری شارستانی گەرمیانەوە بۆ گەرمیانییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی قەزای کەلار و دەوروبەری بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات، ئەو شوێنانەی کە غازی LPG بەکاردەهێنن لەماوەی مانگێکدا ناوی خۆیان تۆماربکەن.

بەگریی شارستانیی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی دووەم رایگەیاند، “ئاگاداری هەموو دانيشتوانى قەزاى كەلار و دەوروبەری و هەموو کارگەو ئوتێل و رێستۆرانت و چێشتخانە و چایخانەکان دەکەینەوە کە غازی شلی LPG بەکاردەهێنن کە لەماوەی یەک مانگدا سەردانی بەرگری شارستانی گەرمیان بەشی هوونەری بکەن بەمەبەستی ناو تۆمارکردنیان”.

بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ماوەی یەک مانگ لەمڕۆ 26ـی 11 تا 26ـی 12ـی 2023 دەداتە ئەو شوێنانە بۆ خۆتۆمارکردن و دەشڵێت، “بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا