عێراق چەندین رێكار بۆ رێگریكردن لەڤایرۆسە نوێیەكە دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دەركەوتنی نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكە، عێراق رێكارەكانی خۆپاراستنی توندكردەوە ئەوەش لە پێناو رێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەناوخۆی وڵاتدا.

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەراگرتنی گەشتكردن بۆ هەریەك لەوڵاتانی ( بەریتانیا، ئەفریقای باشوور، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران و ژاپۆن و هەر وڵاتێكی دیكە كە لە داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی دیاریی بكات).

لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، هەر هاوڵاتییەكی عێراقی لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە بۆ ماوەی 14 رۆژی كەرەنتینە دەكرێت بە مەبەستی دڵنیابون لەوەی توشی كۆرۆنا نەبووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەشێك لەسنورەكان دادەخرێن و هاوكات ماركێت و مۆڵ و چێشتخانەو شوێنە گشتییەكانیش دادەخرێن.

لە چەند رۆژی رابردو نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی (كۆڤید 19) لەوڵاتی بەریتانیا دەستنیشانكرا، تائێستاش بەتەواوی ئەنجامی پشكنین و لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئاستی مەترسییەكەیانی دەستنیشان نەكردووە، بەڵام ئەوەی جیاوازترە ئەوەیە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا