پۆڵەتیك پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانێكی بۆ شاری كەركوك ئەنجامدا و لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەكان كۆبوەوە.
ئەو سەردانەی وەزیری ناوخۆی عێراق لە چوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەكانی دێت بۆ پارێزگاكان، لە سەردانەكەشیدا عوسمان غانمی فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی لەكەركوك بەسەركردەوە.
سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی عێراق لە كاتێكدایە جموجوڵەكانی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان زیادیانكردووەتەوە.