دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکە لە جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاستەقینەیەو نزیکە لە جێبەجێکردنەوە.

ساڵح فەقێ ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو خوێندنەوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جوڵە سیاسیەکان کراوە، دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاستەقینەترە لە هەمووی و نزیکە لە جێبەجێکردن.

ئاماژەی بەوەشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی گرنگی بە پلەو پۆست نەداوە لە دەستپێشخەرییەکە بەڵکو گرنگی بە دەرچوون لە دۆخی سیاسی چەقبەستووی عێراق داوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی 18 خاڵی خستۆتە ڕوو بۆ دەرچوون لە دۆخی چەقبەستویی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا