پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی مانه‌وه له‌و شوێنانه ده‌كات كه سوپای توركیا چووه‌ته ناوی.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “ده‌بێت ئه‌نقه‌ره خۆی به‌دووربگرێت له هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گاره”.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی، “توركیا له‌و ناوچانه‌ی چووه‌ته ناویه‌وه ده‌مێنێته‌وه و چۆڵی ناكات”.
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان فراوانده‌كه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه، كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ توركیا.