پەرلەمانی كوردستان داوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە دەکات و داوا دەكات هەولێرو بەغدا لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کوردستانییەکان رێكبكەون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ1ی ئایار چەکدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری پردێ و بەوهۆیەشوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و دوو پێشمەرگە شەھید بون و دووانی دیکەش بریندار بون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بە توندی ئیدانەی شەڕەكەی شەوی رابردووی پێشمەرگە و داعش دەكات و رایدەگەیەنێت “دووبارەبوونەوەی ئەوجۆرە هێرشانە، سه‌لمێنه‌ری ئەو راستییەیە کەهەرچی زووترە هەولێرو بەغدا لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کوردستانییەکان رێکبکەون و چارەنووسی ئه‌و ناوچانه‌ بەپێێ ماددەی 140ی دەستوور یەکلایی بکرێتەوە”.

لە راگەیەندراوەكەی پەرلەماندا هاتووە، پێویستیی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان له‌هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوکاریکردن و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپات بووەوە بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بەهەڕەشەی تیرۆریستان و رێگەگرتن لەسەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هاوبیرەکانیان کەهەمیشە هەڕەشەن بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا