نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێک بۆ گیانلەدەستدانی پەنابەرەکەی رۆژهەڵات بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دڵگرانی خۆی لەبارەی گیانلەدەستدانی پەنابەرە کوردەکەی بەردەم بارەگای یوئێن راگەیاند و بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی پەنابەرانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەرێم بڵاوکردەوە.

لەدەقی بەیاننامەکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، “کۆمسیۆنی پەنابەران رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی پەنابەرانی ئێران بەمەبەستی گوێگرتن لەخەمی ئەو پەنابەرانە و چۆنێتی هاوکاریکردنیان”.

لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو گەنجەی لەبەردەم بارەگای یوئێن خۆی سوتاند ئاماژە بەوەکراوە، “نەتەوەیەکگرتووەکان بەداخە بۆ گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە و لەقوڵایی دڵمانەوە هاوخەمیمان بۆ خێزانی ئەو گەنجە و هاوڕێیانی و کەسە نزیکەکانی دەردەبڕین و لەم کاتە سەختەدا لەگەڵیان دەبین”.

سێشەممەی رابردوو 18ی ئایاری 2021 ژمارەیەك پەنابەری رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لەشاری هەولێر كۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەوەڵامنەدانەوەی كەیس و داواكانیان، هاوکات هاوڵاتییەكی رۆژهەڵات بەناوی (بێهزاد مەحمودی) بەنزینی بە خۆیدا كرد و لەبەردەم چەند رۆژنامەنووسێك ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا