وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بڕوانامەی بێ مۆڵەت بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “هەر بڕوانامەیەكی باڵا پێشتر مۆڵەتی خوێندنی بۆ نەكرابێت پەسەند ناكرێت”.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی وەزیری پەروەردەی بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە وەرگرتووەتەوە كە داوای ھەموارکردنی بڕوانامەی (ماستەرو دکتۆرا)یان کردبوو کە فەرمانبەری بە مۆڵەتی بێ موچە و مۆڵەتی کۆکراوەو بێ مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەست ھێناوە.

نوسراوەكەی وەزارەت كە بەواژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە تیایدا هاتووە، ئەوانەی بەر لە 5ی نیسانی ساڵی 2015، بە مۆڵەتی بێ موچە، بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان بەدەستهێناوە پەسەندكردنیان بۆ كراوە بەڵام بەشێكیان رەزامەندی دارایی بەدەستنەهاتووە بۆ یان تا پەسەند بكرێت.

لەنوسراوەكەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و دارایی هەر بڕوانامەیەكی باڵا پێشتر مۆڵەتی خوێندنی بۆ نەكرابێت پەسەند ناكرێت.

لا يتوفر وصف للصورة.

 

No photo description available.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا