پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەنها رێگە بە سه‌رپه‌رشتیاران دەدرێت سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە بڕیاردراوە، له هه‌موو ئاسته‌كانی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كان ڕێگه‌پێدراو نیه، ده‌كرێت به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی سه‌ردانی كارگێڕی ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیاران ده‌توانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو یه‌كه‌ی كارگێڕی ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت مۆبایل به‌رنه هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ناتوانن بچنه ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان.
ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا تاقیكردنەوەی ئەزمونەگشتییەكان بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێنەكردووە، بەڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكی بۆ ڕێكخستنی ئه‌زمونه‌كان ده‌ركردوه.