وەزارەتی پەروەردە داوایەك ئاڕاستەی مامۆستایان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی پێشخستن و بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و میلاكی هەردو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دەتوانن، ناوی خۆیان تۆماربكەن”.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموزی 2021، وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” لە چوارچێوەی هەماهەنگیی و لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی رۆشنبیری بریتانی (بریتش كاونسل) ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی (میلاك و وانەبێژ ) دەكەنەوە، لە هەردو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتایبەتیش مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی كەوا سەردانی ئەو لینكەی خوارەوە بكەن بۆ تۆماركردنی ناویان”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆرسەكانی ڕاهێنانی (بریتش كاونسل) لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی كوردستان كە ڕۆژانە ڕێژەی سەردانی كردن لەو لینكە دیاری دەكات، كۆرسەكانی ڕاهێنان بۆ ئاستی جیاواز و بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بێبەرامبەرە “.

ئامانجی ناوتۆماركردنەكە بۆ پێشخستن و بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی كۆرسەكانی ڕاهێنانی (بریتش كاونسل)ە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی كوردستان، كەوا ڕۆژانە ڕێژەی سەردانیكردن لەو لینكە دیاریدەكات”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆرسەكانی ڕاهێنان بۆ ئاستی جیاواز و بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بێبەرامبەرە، دوا مۆڵەتیش بۆ ناو تۆماركردن رۆژی 16ی (ئەیلو/9)ی 2021 دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا