رێنمایی نوێ لە بارەی مۆڵەتی بێ موچە بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لەبارەی مۆڵەتی بێ موچە رێنمایی نوێ بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دەردەكات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەنوسراوێكدا چەند رێنماییەكی نوێی تایبەت بەمۆڵەتی بێ موچە بڵاوكردەوەو رایگەیاند “مۆڵەتی بێ موچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و پێویستە ئەو فەرمانبەرەی داوای مۆڵەت دەكات لە دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكەی، پەیوەندی بە كارەكەیەوە بكاتەوەو دواتر داوای مۆڵەتی تر بكات”.

پەروەردەی هەرێم دەشڵێت “ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بەڕاپۆرتی پزیشكی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاست بكرێتەوە، هاوكات ئەو مامۆستایانەی لەمۆڵەتی دایكایەتیدان، مافیان هەیە لەماوەی 10 رۆژ دوای دەستبەكاربوونەوەیان داوای مۆڵەتی بێ موچە بكەن”.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ موچە ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ موچە حەوت رۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لەكار هەڵنەگرتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا