گەریلا كوژرانی 12 سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە حەوت چالاكی هێزەكانیاندا 12 سەربازی سوپای توركیا كوژران و سێ سەنگەر تێكشكێندراوە و سوپای توركیاش 14 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی گۆڕەپانەكانی شەڕیان بۆردومان كردووە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: هاوڕێیانمان بە ئیرادەیەكی گەورەوە، نمونەیەكی بێ هاوتای بەرخودان نیشان دەدەن و لە هەمان كاتدا گورزی قورس لە دوژمن دەوەشێنن.

ئاشكرای كردووە: لە حەوت چالاكی هێزەكانماندا 12 سەربازی توركیا كوژراون، لە هەمان كاتدا سێ سەنگەر و چەكێكی ئەی – فۆر تێكشكێنراون.

روونیشیكردەوە، سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی شەڕی 14 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی، 11 جار بە فڕۆكەی شەڕ، 44 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و هاوەن بۆردومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا