بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن خوشک و برای ئێمەن و داواکانیان ڕەوایە

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خوێندكارانی خۆپیشاندەر خوشك و برای ئەوانن و داواكەیان  رەوایەو پەیامەكەیان گەشتووە، دەشڵێت، “دەمانەوێت خۆپیشاندەرو دەستی تێكدەر لەیەك جیابكەنەوە”.

لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ سەردانی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كرد دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا زیانی بەركەوتبوو.

لیوا چەتۆ رایگەیاند، تەواوی داواكاری ئەو خۆپیشاندەرانە رەوایە، بەڵام نابێت داواكانیان بە ئاڕاستەی دیكەدا ببرێت و كەسی دیكە تێكەڵیان نەبێت.

وتیشی، “هەوڵدەدەین گشت لایەك بپارێزین، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوە دەكەن بۆئەوەی بزانن كێن ئەوانەی تێكەڵی خۆپیشاندەران بوون”.

لیوا چەتۆ ساڵح راشیگەیاند، دەیانەوێت خۆپیشاندەرو دەستی تێكدەر لەیەكتری جیابكەنەوە، وتیشی، “داوای خۆپیشاندەران رەوایەو پەیامەكەشیان گەشتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا