ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەیەك چەكداری داعش لەچیای قەرەچۆغ كوژران، ئەوەش لەئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

هێرشەكان بەیانی رۆژی شەممە 23ی كانوونی دووەم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجامدراون‌و بەهۆی هێرشەكانەوە حەوت چەكداری داعش كوژران.

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، كە هەر لەئەنجامی هێرشەكان دوو تونێل خاپووركراون، كە چەكدارانی داعش بۆ جموجوڵەكانیان بەكاریانهێناون.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی كەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان دەستیان بەجموجوڵ كردووەو بەردەوامیش هۆشداری لەبارەی جموجوڵەكانیان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا