دەربارەی كەركوك داوایەك ئاراستەی كازمی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوا لە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دەکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك بكاتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێك،  ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک.

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بەكازمی دەڵێت، کاتێک دیاری بکە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی شارەكە کە خەونی خەڵكی كەركوكە.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو هەنگاوەت دەبێتە دەستکەوتێکی مێژوویی لەکاتی فەرمانڕەوایی حکومەتەکەتان دەتوانیت وەك یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو خەونەی کەرکوکییەکان بەدی بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا