بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوامین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق كرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و سەرخستنی پرۆسی سیاسی لە وڵاتدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرد و رایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكی و چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامین لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەكانی كورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا