ئێران: سعودیە دەوڵەتێکی گرنگی ناوچەکەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران جەختی لەوەکردەوە، سعودیە دەوڵەتێکی گرنگی ناوچەکەیە و نابێت ناکۆکییەکانمان ڕێگر بن لەبەردەم پەیوەندییەکانمان.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “دانوستانەکانی بەغدا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، هەرچەندە ئەنجامەکان سنووردار بوون”.

لەبارەی وادەی خولی داهاتووی دانوستانەکان وتی، “بەرواری خولی داهاتووی دانوستانەکان دیاریکراو نییە، بەڵام ئیرادەی هەردوو وڵات داوای دەستپێکردنەوەی دەکات”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە ئامادەین بەزووترین کات پەیوەندییەکانمان دەستپێبکەینەوە، بەو مەرجەی سعودیە جددی بێت لە ئیرادەی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا