لە ئۆپراسیۆنێكدا 12 چەكداری داعش كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیك موسڵ 12 چەكداری داعش كوژران.

لیوا عەبدول حسێن غەزعەلی فەرماندەی فیرقەی پیادەی ١٦ لە سوپای عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیانەوە لەگەڵ هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆردومانی بنكەو بارەگانی داعشیان كردووەو ژمارەیەك چەكداریان لێ كوشتوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپراسیۆنەكە لە چەند ناوچەیەكی دوورە دەستی باشوری موسڵ بووەو بەهۆیەوە 12 چەكداری ئەو گروپەیان كوشتووە، ئەوەش دوای ئەوە بووە كە ژمارەیەكیان گەمارۆ دراوەو دواتر بۆردمان كراون پاشان كراونەتە ئامانجی سوپای عێراقی.

باسی لەوەشكرد، هێزێكی خانەی هەواڵگری عێراقیش بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا