پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە9ی تەمموز، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( س،ر،س لەدایكبووی1992) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا