کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ماکی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین کۆمپیوتەری ماکی لەژێر ناوی “ماک بوک پرۆ ١٣” راگەیاند کە شۆڕش لە جیهانی کۆمپیوتەردا بەرپا دەکات.

تیم کوک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییە بوێرانەیەی ئامێرەکە بە چەندین ساڵ گەشەپێدان بەدیهاتووە و وتیشی: نەوەی نوێی ماک یارمەتیدەرە بۆ گۆڕانکاری جیهان.

لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ماک بوک پرۆ ١٣:

– دوو رەنگی هەیە ئەوانیش زیوی و خۆڵەمێشی.

– پاترییەکەی لەنێوان ١٧ بۆ ٢٠ سەعات کاردەکات.

– میمۆرییە کاتییەکەی هەشت گێگابایتە و دەتوانرێت بۆ ١٦ گێگابایت زیادبکرێت.

– کێشی ئامێرەکە لە یەک کیلۆگرام و ٤٠٠ گرام تێپەڕ ناکات.

– نرخەکانی لە هەزار و ٣٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

– خاوەنی خێراترین سیستمی گرافیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا