قۆناغێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بەشی دووەمی پارەی گەنمی رادەستکراو بەسایلۆکانی ھەرێم بۆ سالی 2021 بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، کە ئاگادارکراونەتەوە بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 ڕەزامەندی لە سە ردراوە و لە نزیکترین کاتدا ڕێکاری ئیداری دەگیرێتەبەرو دواتردەست بەدابەشکرنی پارەكە دەكرێت.

وتیشی: بڕی یەك ملیارو 450 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕی نۆسەدو 50 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێرو 150 ملیۆن دیناریش بۆ سنوری پارێزگای دهۆك رەزامەندی خەرجكردنی لەسەر دراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەواوی تەواوبوونی رێكارە ئیدارییەكان هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بەدابەشكردنی پارەكە بەسەر جوتیارندا.
پێشتریش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە چەكی 5 ملیاری پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 وەك وەجبەی یەكەم كە بۆ پارێزگای هەولێر بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بۆ سلێمانی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بۆ دهۆك یەك ملیار دینارە گەیشتووتە هەرێمی كوردستان و بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا