لاڤرۆڤ: لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و ڕوسیا لە بەغدا کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و ڕوسیا لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، “پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ و دەرفەتی وەبەرهێنانمان تاوتوێ کرد”.

وتیشی، “دۆخی ناوچەکانی کەنداومان خستەبەرباس و جەختمان لە گرنگی ڕێکخستنەوەی هەڵوێستەکان کردەوە و هەستاین بە زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارە عێراقییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ عێراقدا بەردەوامین لە هەماهەنگیکردن لەبارەی دۆسیە هەرێمییەکان بەتایبەتیش دۆسیەی فەلەستین. دووپاتیشی کردەوە، پشتیوانی لە ڕۆڵە ئاشتیخوازەکانی عێراق دەکەین کە لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەیگێڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا