پرۆژەیاسای قەرزكردن دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس:
خوێندنەوەی دووەمی پەرلەمان بۆ پرۆژەیاسای قەرزكردن دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دوادەخات‌و ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، ئەگەر عێراق بەردەوامبێت لەقەرزكردن ئەوا بۆ بوجەی ٢٠٢١ پێویستی بە ١٢٣ تریلیۆن دینار دەبێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە پێی سیستمی حكومی پێویستە لە ١٨ مانگ تا ٢٥، مانگ لیستی موچە ئامادەكرابێت، بەڵام ئەم مانگە تا ئێستا هیچ لیستێك ئامادە نەكراوە ئەمەش بەواتای ئەوە دێت ئەم مانگەش دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت.

جەمال كۆچەر راشیگەیاند، كە پرۆژەیاسای قەرزكردن لەپەرلەمانی عێراقەو پەرلەمانیش تائێستا دەنگی لەسەر ئەو پرۆژە نەداوەو بەو هۆیەوە حكومەت ناتوانێـت موچە دابەش بكات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، رێگەدان بە قەرزكردنی رەها لێكەوتەی چاوەروان نەكراوی لێدەكەوێتەوە و پێویستە حكومەتی عێراق شەڕ لەگەڵ گەندەڵیدا بكات نەك تەنیا هەوڵی قەرزكردن بە چارەسەر بزانێت.

چەند رۆژێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە دابەشكردنی موچە و لە هەوڵی دانانی نەخشەرێگایەكن بۆ دابینكردنی خەرجییە سەرەكییەكانی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا