ئێران بەرامبەر هاوکاریکردنی عێراق پارە وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە کاتێکدا ئێران و میلیشیاکانی بەردەوامن لە بە سەربازکردنی هەزاران کەس لە عێراق و سوریا، یەحیا رەحیم سەفەوی یاریدەدەر و راوێژکاری سەربازی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەوەکردەوە، دەستوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە بێبەرامبەر نەبووە، بەڵکو بەرامبەر بە پارە کراوە بەتایبەت لە عێراق و سوریا.

بەپێی بڵاوکراوەی ئاژانسەکانی ئێران، سەفەوی لە لێدوانێکی رۆژی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ جەختی لەوە کردووەتەوە، هەر جارێک ئێران یارمەتی عێراقییەکانی دابێت لە بەرامبەردا پارەی دۆلاری وەرگرتووە.

سەفەوی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سورییەکاندا گرێبەستمان واژۆ کردووە لەبەرامبەر یارمەتییەکانماندا شتی دیکە بەدەست دەهێنین، دەشڵێت: ئەوەنەی روسییەکان سود لە سوریا دەبینن ئێمە لێیان نابینین.

سەفەوی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە یارمەتی هەموو گەلێکی موسوڵمان و ناموسوڵمانیش دەدەین ئەگەر بیەوێت، بەڵام لە بەرامبەردا پارە وەردەگرین.

لەلایەکی دیکەوە دەڵێت: ڤەنزویلییەکان لەگەڵ ئەوەی شیوعین بەڵام بەڕووی ئەمریکییەکاندا وەستانەوە، بۆیە یارمەتییان دەدەین، بەنمونە بەنزینمان پێدەدان و ئەوان لە بەرامبەردا زێڕی خاویان بۆ دەناردین، ئێمەش بە فڕۆکە دەمانهێنایەوە تا هیچ کێشەیەک دروست نەبێت.

پێشتریش میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لە سێبەری ئەو هەڵمەتانەی بۆ بەرگرتن بە گەندەڵی لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەستی پێکردووە، ئاساییە ئەگەر چەندین پۆست گۆڕانکارییان بەسەردا بێت بەنموونەش، گۆڕینی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و دانانی مستەفا غالب لەجێی.

ئەو گۆڕانکارییە لەو پۆستە باڵا داراییە، هەندێک وا لێکیدەدەنەوە کە ئاماژەیە بۆ رادەی ئەو گەندەڵییەی لە ئابوری عیراق و دامەزراوە دارایی و بانکییەکانیدا هەیە.

لەماوەی رابردوودا، ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی بڕیاریان دابوو وڵاتەکەیان کە ناویان نابوو میحوەری بەرهەڵستی هاوکاری پێشکەشی، عێراق، یەمەن و فەڵەستین لەژێر چەندین دروشمی جیادا بکات، لەناویشیاندا، هاوکاری کردنی دۆسیەی فەڵەستین دژی پڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا