پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هێزی دژەتیرۆری یەكێتی هێزێكی نیشتیمانیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەلا ناسر ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەداتەوە كە ناوی هێزی دژەتیرۆر بە هێزی تۆقێنەری خەڵك و ترسناك ناودەبات و دەڵێت: هەر هێزی دژە تیرۆر بوو لە كاتی شەڕی داعشدا هەولێری پاراست و بە پەلە فریای هەولێر كەوت، بە داخەوە ئێستا بە هێزی تۆقێنەر ناوی دەبەن.

مەلا ناسر ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پارتی بە بەرنامە و پلان هەر كاتێك ڕووداوێك دەبێت، بۆ لەبیربردنەوەی خەڵك، بابەتێك دەهێنێتە پێشەوە و لە رێگەی میدیا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانیەوە دەزگا ئەمنیەكانی یەكێتی دەكاتە ئامانج، بەڵام خەیاڵیان خاوە لەوەی كە دژەتیرۆر لەكەدار بكەن، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەو ڕاستیە باش دەزانن كە هێزی دژەتیرۆری یەكێتی هێزێكی نیشتیمانیە بۆ ڕووبەڕبونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە.

وتیشی: ئەو بابەتانەی كە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی دەكات، بابەتێكی دروستكراوە و لە سەرو خۆیەوە بۆی نوسراوە و ئەم تەنها ئەیخوێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا