پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بەدیعە دارتاش، خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هونەر و هونەرمەندان لە هەرێمی كوردستان كرا و هۆكار و چارەسەركردنی كێشەكان بۆ بەرەوپێشچوونی بوارە جیاوازەكانی هونەر تاوتوێكرا و مامۆستا بەدیعە چەند پێشنیار و سەرنجێكی گرنگی خستەڕوو.
لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مامۆستا بەدیعە كرد لە بەرامبەر زیاتر لە نیو سەدە بەخششی هونەری و خزمەتەكانی لە ناوەندە ئەكادیمییەكاندا و وتی، ئێوە نموونە و پێشەنگی ئێمەن و خۆمان بە قەرزاری ماندووبوونتان دەزانین.
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێشنیارەكانەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوكاری خۆی و یەكێتی بۆ هونەرمەندان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، كوردستان خاوەنی میراتێكی دەوڵەمەندی هونەرییە، ئەمەش جێگای شانازیمانە و دەبێت پەرەی زیاتری پێبدەین. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا پشتیوانتان بووە و دڵنیابن لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین و خزمەتتان دەكەین.