کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەستی بە ڕاهێنانی کارمەندان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەستی بە ڕاهێنانی کارمەندان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجامەنی پارێزگاکان عێراق کردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکرایکرد،” کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بەهۆی زۆریی ژمارەیانەوە بەسەر چەند کۆمەڵەیەک دابەش کراون، کۆمەڵەی یەکەم لەسەر ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان، کە بریتییە کە ئامێری وردبینی، جیاکردنەوە و ژماردنی ئەلیکترۆنی ڕاهێنانیان پێکرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، بە پشت بەستن بە کارتی بایۆمەتری ژمارەی راستەقینەی دەنگدەرانی لە نزیکەی 25 ملیۆنەوە بۆ نزیکەی 16 ملیۆن دەنگدەر کەمکردووەتەوە، کە 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 دەنگدەر لە کۆی 15 پارێزگادا مافی بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.

بڕیارە، لە ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەم، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا