عێراق قۆناغی سەختی بەرامبەر داعش بڕی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی سەختیان بەرامبەر داعش بڕیوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021، قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتی عێراق لە بەرامبەر داعشدا بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە.

لە میانەی کردنەوەی یەکەمین خولی دانیشتنی کۆنفرانسی پێشانگا نێودەوڵەتیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و، ئاسایشی سیبرانی (ئاتسو عێراق ٢٠٢١)  لەبەغداد وتیشی، بەستنی ئەم کۆنفرانسەو کردنەوەی پێشانگا لە عێراق بەڵگەیە بۆ ڕۆڵ و پێشەنگی عێراق لە ناوچەکەدا.

ڕوونیشی کردەوە، لە ڕابردوودا وڵاتان لە عێراق ڕایان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ لە باوەشی دەگرن کۆنفڕانس ئەنجام دەدەن چونکە بۆتە خاڵی کۆبوونەوەی نێوانیان، نەک گۆڕەپانێک بۆ ناکۆکیەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئامادەکاری بە تەنها بۆ شەڕکردن و هێرشکردنە سەر ئەوانیتر نیە، بەڵکو بۆ گرنگیدانە بە لایەنەکانیتری ژیان وەک تەندروستی و ڕۆشنبیری و هونەری و پتەوکردنی ژێرخانی عێراق لە لایەنی سەربازی و تەکنیکیەوە، پێویستە پشتیوانی لە دەزگا ئەمنیەکان بکەین شارەزایی و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکەین تا بتوانن ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجێبکەن”.

ئەلئەعرەجی وتیشی، عێراق لەگەڵ وڵاتانی دۆستیدا چەندین ڕێکەوتننامەی هەیە، لەوانە ناتۆ بۆ ئامۆژگاری و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای سەربازی و ئەمنی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە کارکردی زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا