پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەینێ ڕۆژی یەک شەممە 12 ئادار، شاندێکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەخت بکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی بودجە و یاسای نەوت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی “ئێرس نیوز”، سبەینێ ڕۆژی یەک شەممە، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یاسای بودجە و ڕەشنوسی یاسای نەوت و گاز لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی بەغدا دەکات.