قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە مارک ریچاردسن برایسن، باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی کردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەمە 6ی تەمووز، لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی رۆڵی باڵیۆزی بەڕیتانیای کرد لە عێراق کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی نێوان لایەنە عیراقییەکان و بە تایبەتیش هاوکار و یارمەتیدەر بووە لە لێکتێگەیشتن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ ئەوەی مارک ریچارد برایسنی، وەک دۆستێکی راستەقینەی عێراق و کوردستان ناوبرد، هیواشی خواست لە ئەرکی داهاتوویدا سەرکەوتووبێت.

هاوکات، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە وەک چۆن لە ماوەکانی ڕابردوو پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە هەردوولا هەوڵ بدەن ئاستی لێکتێگەیشتن و پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرەپێبدەن و پێکەوە کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەدوور لە بارگرژی بەپێی دەستور چارەسەر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا