یەکێتی ژمارەیەک گۆڕانکاری ناوخۆیی کرد و ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە دووەمین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە پاش ئەنجامدانی کۆنگرە، زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە پەیکەری بەڕێوەبردن و لێپرسراوانی مەکتبەی سیاسی خۆی ئەنجامدا و ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی یەکەم، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە کۆنرەگەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا، ئەرک و بەرپرسیارییەتی هەڤاڵانی مەکتبەی سیاسی دیاریکران”.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ئەم هەڤاڵانەی لای خوارەوە، ئەم ئەرکانەیان پێ بسپێردرێت:

قوباد تاڵەبانی، وەک سەرپەرشتیاری مەکتبەی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەرەوام دەبێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، وەک وتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەرکی رێکخستنی پەیوەندییەکانی پێسپێردرا.

عیماد ئەحمەد ئەرکی لێپرسراوی راگەیاندن و روناکبیری پێسپێردرا.

بورهان سەعید سۆفی ئەرکی لێپرسراوی رێکخراوە دیموکراتییەکانی پێسپێردرا.

سەرکەوت زەکی ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی پێسپێردرا.

تەلار لەتیف ئەرکی مەکتەبی کاروباری یاسایی پێسپێردرا.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەرکی کاروباری شەهیدانی پێسپێردرا.

نزار ئامێدی ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغدا پێسپێردرا.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەرکی رێکخستنی پەیوەندییەکانی پێسپێردرا.

رزگار حاجی حەمە بەردەوام دەبێت لە ئەرکی لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن.

خشێخ ئەحمەد و شوان قادر ئەرکی دارایی و ئیدارەی گشتیان پێسپێردراوە

یوسف گۆران ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی پێسپێردرا.

شاڵاو شێخ سەڵاح ئەرکی لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێسپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا