هەپەگە: پارتی چەكی قورسی بەکارهێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایدەگەیەنێت “لە گرژییەكەی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگە و پەكەكە ناكۆكییه‌كی كورت خایه‌ن دروستبوه‌ و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش چه‌كی قورسیان له‌ ناوچه‌كه‌ بەکارهێناوە، له‌ ئه‌نجامدا ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه‌”.

ئەمڕۆ شەمە 24ی تەموزی 2021، چەكدارانی پەكەكە لە چیای مەتین تەقەیان لە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه‌) راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دروستبونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند “پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشڕه‌ویان كردوه‌ بۆ شوێنی گه‌ریلا و له‌ ناوچه‌كه‌شدا چه‌كی قورسیان ته‌قاندوه‌”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی 5ی حوزەیرانی ئەمساڵ به‌ شێوه‌ی هێرشێك هاتنه‌ ناوچه‌ی نێوان گردی چارچه‌ل و گردی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا و خۆیان جێگیر كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و بانگ و هۆشدارییانه‌، له‌ دروستكردنی په‌رژین له‌م ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وام بون.

بەوتەی هەپەگە، هێزەكانی پارتی ڕێگای نوێیان دروستكردوه‌ و هێز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر و به‌ تایبه‌ت لە سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هاوكات ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ له‌ گردی چارچه‌ل ده‌ستپێكرد و و هه‌وڵیدا به‌ره‌و شوێنی گه‌ریلا بجوڵێته‌وه‌، لەكاتێكدا پێشتر به‌ ڕای گشتییان وتبوو، ئه‌و ناوچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هێزه‌كانی گه‌ریلایه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ له‌وێ دامه‌زراوه‌، له‌نێوان گه‌ریلا و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ تازه‌ هاتونه‌ ناوچه‌كه‌، مه‌ودایه‌كی كه‌م هه‌یه.

‌لەراگەیەنراوەكەی هەپەگەدا ئاماژە بەوەكراوە، له‌ ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ره‌و بازگه‌كانی گه‌ریلا، ناكۆكییه‌كی كورت خایه‌ن دروستبوه‌ و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش چه‌كی قورسیان له‌ ناوچه‌كه‌ بەکارهێناوە، له‌ ئه‌نجامدا ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و هاوكات جموجوڵی زۆری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌ی پشكنینی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا