لە سلێمانی دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەی دوو شەمە لە پارێزگای سلێمانی دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بكرێتەوەو لە شەش بنكە نەوت دابەش بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرایكردووە، سبەی دەست بەدابەشكردنەوەی نەوتی ماڵان دەكەن.

هاوكات هێشتا بنكەی حەوت لە سلێمانی بەتەواوی نەوتیان وەرنەگرتووە و چاوەڕوانی ‏دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە دەكەن.‏

پێشتر بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراقی ناردنی نەوتی بۆ هەرێم راگرتبوو هەروەها حكومەتی هەرێمیش وەك پێویست نەوتی دابین نەدەكرد، بۆیە نەتوانرا بەردەوامی بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بدرێت.

پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دڵنیاییدا لەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوت بۆ سەرجەم ماڵەكان دابین دەكەن.

هەروەها حكومەتی هەرێمیش چەندجارێك جەختی لەوەكردوەتەوە، نەوتی سپی دەگەیەننە هەموو ماڵێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا