پسوڵەی کرێی کارەبا مانگانە ئەپدەیت دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، پسوڵەی کارەبا لەسەر ماڵپەڕی pswla.com مانگانە ئەپدەیت دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە، پسوڵەی کارەبا لەسەر ماڵپەڕی pswla.com مانگانە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە کرێی کارەباکەیان داوە، ئەپدەیت دەکرێتەوە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئەو هاوبەشانە بۆ زانینی دوا گۆڕانکارییەکانی پسوڵەکەیان، پێویستە سەری مانگ سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم خزمەتگوزارییە لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و بەم زووانە لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا