ئەمڕۆ پێشبینی بەفر و بارانبارینی بەخوڕ لە ئارادایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو بەفر و بارانبارینی بەخوڕ لەئارادایە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 5ـی کانوونی دووەمی 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت , لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە . لە ناوچەکانی تر بە شێوەی پچڕ پچڕ نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند . هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە.

هاوکات راشیگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە 6ـی کانوونی دووەم، دەستەی کەشناسی راشیگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژ هەڵات و باکوری ڕۆژ هەڵات باران بارین دەبێت . هەروەها بۆ بەیانی پێشبینی دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا