پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر بەڵێنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم مانگرتن و خۆپیشاندان لە دەربەندیخان كۆتاییهات.
میدیای فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە لەسەر بەڵێنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، مانگرتن و خۆپیشاندانی دەربەندیخان كۆتایی هات.
ماوەی 29 رۆژە چین و توێژە جیاجیاكانی قەزای دەرەبندیخان دەستیان بەخۆپیشاندان كردووە و داواكاری سەرەكییان جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانە بۆ قەزاكەیان.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئادار، قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەرخانكرد.