زیانی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان، لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەهای زیانەکانی ژێرخانی ئابووری، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوا، یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

سەرەتای ئەم مانگە درۆنەکانی تورکیا دامەزراوەکانی نەوت و کارەبا و ئاویان لە رۆژئاوا بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکان لە لایەن تورکیاوە بوونە هۆی شەهیدبوونی دەیان هاووڵاتی سڤیل و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش، هەروەها ژێرخانی ئابووری رۆژئاوایان ئیفلیجکرد و دانیشتوانەکەیان ناچارکرد ناوچەکە بەجێبهێڵن، ئەوەش بە گوێرەی راگەێنراوێکی بەڕێوبەریی خۆسەریی، کە دوای هێرشەکان بڵاوکرایەوە.

ئەحمەد ئیبراهیم رایگەیاند، کۆی گشتی سەرجەم زیانەکان، بەپێی نرخە نێودەوڵەتییەکان، نرخی نەوت و غاز، وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، تێچووی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی و ئەو زیانانەی لە ئەنجامی وەستانی بەرهەمهێنانەوە دروست دەبن، بەهای زیانەکانی بە زیاتر لە یەک ملیار و 270 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.

بەپێی راپۆرتی ئیدارەی خۆبەرێوبەری، سوپای تورکیا 224 پێگەی بۆردومان کردووە لەرێی 304 هێرشی زەمینی و ئاسمانییەوە کە 221 هێرشیان لەڕێی تۆپهاوێژەوە بووە و 83 هێرشی تریش لەڕێی فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە بووە لە رۆژانی 4-5-6-7-8-9-10ـی تشرینی یەکەمی 2023.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە 47 کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە و 55 کەسی تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا