تەندروستی غەززە: ژمارەی کوژراوان لە 29 هەزار نزیک بووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە 29 هەزار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، لەسەرەتای جەنگەوە تائێستا بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، 28 هەزار و 858 کەس کوژراوان، هەروەها 68 هەزار و 677 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەوتی غەززە 83 کەس کوژراوان و 125 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا