چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی کوتلەی گەورەی پەرلەمان واژۆ کۆدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، “دەست دەکرێت بە کۆکردنەوەی واژۆ لە کوتلە شیعەکان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لەپێناو پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی”.

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا بە کۆکردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانتارانی شیعە و سەربەخۆکان تا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی شیعەکان پێکبهێنن.

هاوکات بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گەشەپێدانی کاری چوارچێوەی هەماهەنگی تا بتوانێت قۆناغی داهاتوو لە پێکهێنانی حکومەت بەڕێوەببات و حکومەتی نوێی عێراق سەربخات.

لەماوەی ڕابردوودا ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیاری موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کشانەوە، دوابەدوای ئەوە چەند ئەندامێکی دیکە بوونە شوێنگرەوەیان کە نیوەیان چوونەپاڵ کوتلەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.

لە ئێستاشدا بەوپێیەی چوارچێوەی هەماهەنگی زۆرترین ئەندامی هەیە، هەموو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ پێکهێنانی کوتلەی گەورەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا