پۆڵه‌تیك پرێس:
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی 64 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ستگیركرا.
نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی 64 ملیۆن دۆلار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستگیركرا.
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا دوای دورخستنه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام ناوبراو به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵات و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌وێ نیشته‌جێ بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌وفه‌ل عاكوب به‌مه‌به‌ستی داخستنی یه‌كێك له‌دۆسیه‌كانی چوه به‌رده‌م دادگای موسڵ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه ده‌ستگیركرا.
عێراق له‌پله‌ی 16هه‌مینی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كاندایه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.