قایمقامی پێنجوێن دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

قایمقامی پێنجوێن هەواڵی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری قەزای پێنجوێن رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت بەهیچ شێوەیەك چەكداری پەكەكە لە سنوری ئەواندا بوونی نیە.

زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە هیچ شێوەیەك چەكدارانی پەكەكە لە سنوری پێنجوێن بوونیان نیە و ئەو هەواڵانەش باس لە دابەزینی چەكدارانی پەكەكە دەكەن بۆ ناو ماڵەكانی پێنجوێن هیچ بنەمایەكی راستی نیە.

چەند ماڵپەڕێكی پارتی دیموكرات دەنگۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە گوایە چەكدارانی پەكەكە لە پێنجوێن دەستیان بە خۆرێكخستنەوە كردووە و لە ترسی بۆردومانی توركیا خۆیان لە نێو ماڵەكانی ئەو قەزایەدا حەشارداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا